کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی لیستەکانی داخست



لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کۆمسیۆن کاتی تۆمارکردنی لیست و قەوارەکانی داخت و بەهیچ شێوەیەک درێژی ناکاتەوە.

هاوکات نوسینگەی لقی هەولێری کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەدا، ئەو لیست و قەوارانەی ناوی خۆیان تۆمارکردووە و بەفەرمی مۆڵەتیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هەیە، دەبێت بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمێک پڕ بکەنەوە و پێش 22 مانگی ئازار بیگەڕێننەوە بۆ کۆمسیۆن.

وتیشی، هەموو هەوڵەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەوەیە بتوانرێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێ کێشە بەڕێوەبچێت ، هاوکات داوا لە لایەن و ڕێکخراوە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کراوە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە بکەن، و جەختیش دەکەینەوە، لایەنە دەرەکییەکان بەشدار دەبن لە چاودێری کردنی هەڵبژاردن و نیشانی جیهانی دەدەین کە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام دەدرێت.

پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان بەڕێوەبچێت.

شەقامێکی سەرەکی لە سلێمانی بەربەستکرا
پێشت شەقامێکی سەرەکی لە سلێمانی بەربەستکرا
مامۆستایان لیستێک بۆ هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن
دواتر مامۆستایان لیستێک بۆ هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن
ەیوەندیدار