مامۆستایان لیستێک بۆ هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن



مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕەزای لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند، “لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕادەگەیەنین، بۆئەوەی لە پەرلەمان بتوانین مافەکانمان بەدەستبهێنین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕەزای لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری خەڵک ئامادەبوو، ڕایانگەیاند، ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق ڕادەگەیەنین، چونکە ململانێکانی نێوانیان کاریگەری کردووەتە سەر مووچەخۆران.

وتیشیان، بەرپرسەکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق باکیان بە مووچەخۆران نییە، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک “هەژماری من” قبوڵ ناکەین، ناچینە ژێر هەژموونی هیچ حزبێکی دەسەڵاتەوە، کە یاری بە قوت و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان بکەن.

لە کۆنگرەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، دەمانەوێت وەک مووچەخۆرەکانی دیکەی عێراق لە ڕێگەی کارتی بانکی سەر بە بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق مووچە وەربگرین، کە پەیوەندی بە هیچ حزب و لایەنێکەوە نەبێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، وەک مامۆستایان و فەرمانبەران چەند مانگێک بەر لە ئێستا لیستێکمان ڕاگەیاند، کە وەک لیستی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەین، بۆئەوەی نوێنەرمان لە پەرلەمان هەبێت وەک وڵاتانی دیکە، تا لە ڕێگەیەوە بتوانین مافەکانمان بەدەستبهێنین.

ئاشکراشیان کرد، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێبکرایە پێویستمان بە ڕاگەیاندنی لیست نەدەبوو، بەڵام کاتێک چووین بۆ کۆمسیۆن وتیان تەنها لەسەر ئاستی کەس و حزب دەتوانین خۆتان تۆماربکەن، لەبەرئەوەی دەمانویست نوێنەری ڕاستەقینەی مامۆستایان و فەرمانبەران بین، پێمان خۆشنەبوو لەسەر ئاستی کەسی بەشداری هەڵبژاردن بکەین.

لە کۆتاییدا جەختیان لەوەکردەوە، ئەگەر مووچە دابەشنەکرێت هەڵوێست ڕادەگەیەنین بەرامبەر حکومەتی هەرێم، چونکە بەغدا پارەی مووچەی ناردووە بەڵام دابەشی ناکەن بەسەر مووچەخۆران.

 

کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی لیستەکانی داخست
پێشت کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی لیستەکانی داخست
سەرۆکی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان وەڵامی دادگای فیدراڵی دەداتەوە
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان وەڵامی دادگای فیدراڵی دەداتەوە
ەیوەندیدار