نرخی زێڕ دابەزی و نەوت بەرزبووەوە



هاوکات لەگەڵ دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی نەوتیش بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە دوو هەزار و 176 دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و 168 دۆلار دابەزی.

سەرباری ئەو دابەزینەش، بەڵام هێشتا نرخی زێڕ بە هۆی مەترسییەکان لە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود لە لایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە، لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە هێشتا نرخی نەوت بەرەو هەڵکشان دەچێت و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 14 دۆلاەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 79 دۆلار و 82 سەنتە.

لە مانگی ڕەمەزاندا جەستە چی بەسەردا دێت؟
پێشت لە مانگی ڕەمەزاندا جەستە چی بەسەردا دێت؟
گۆڕانی کەشوهەوا…نزیکترین زەنگ!
دواتر گۆڕانی کەشوهەوا…نزیکترین زەنگ!
ەیوەندیدار