لە مانگی ڕەمەزاندا جەستە چی بەسەردا دێت؟



یەکێک لە سوودە تەندروستییە دیارەکانی ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا پاکبوونەوەی لەشە لە ژەهراویبوون.

بەشێکی زۆری کێشە تەندروستییەکان لە ڕیخۆڵەکانەوە دەست پێدەکەن، ئەمەش بەهۆی خواردنی خۆراکی پیسەوەیە، بەهۆیەوە سیستمی کۆئەندامی هەرس تێکدەچێت و دەبێتە هۆی خراپی هەرسکردن.

محەمەد شەوکەت، توێژەر لە زانستە خۆراکییەکان لە زانکۆی ئاسیوت دەڵێت، بەڕۆژووبوون یارمەتیدەرە بۆ پاکبوونەوەی جەستە لە ژەهرە زیانبەخەشەکان، لەڕێگەی پرۆسەی بایۆلۆژییەوە کە لە یەکەم ڕۆژی بەڕۆژووبوونەوە دەست پێدەکات.

پاکبوونەوەی جەستە لە ژەهرەکان، بە چەند هەنگاوێک لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەستپێدەکات.

 

ڕۆژی: 1-2

لە یەکەم ڕۆژی بەڕۆژووبووندا ئاستی شەکری خوێن و پەستانی خوێن دادەبەزێت، هەروەها گلایکۆجین لە ماسولکەکانەوە ڕادەکێشرێت کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە لاوازی، لەگەڵ ئەوەشدا سکچوون، سەرئێشە و سەرگێژخواردن ڕوودەدات، هەروەها ئازاری برسێتی لەم ماوەیەدا زۆر توند دەبێت.

ڕۆژی: 3-7

لە ڕۆژی سێیەمدا جەستە لەگەڵ ڕۆژووگرتن ڕادێت و کۆئەندامی هەرس ئەو پشووە بەدەست دەهێنێت کە پێویستی پێیەتی، بۆیە لەش بەرەو پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان دەچێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی چالاکیی سیستەمی بەرگری لەش.

چەوری لەش دەگۆڕێت بۆ گلوکۆز لەم قۆناغەدا،لە هەندێک کەسدا زیپکە لەسەر پێست دروست دەبێت، ئەمەش بەشێکی ئاساییە لە پرۆسەی پاکبوونەوەی لەش.

ڕۆژی: 8-15

لە کاتی بەڕۆژووبووندا پرۆسەی چاکبوونەوەی لەش خێرا دەبێت، بەجۆرێک کە برینە کۆنەکان و شوێنی هەوکردنەکان هەوڵی چاکبوونەوە دەدەن بەهۆی نەبوونی ژەهری زیادەی لەش.

ماسولکەکانی قاچ بە تایبەتی کاریگەریان لەسەر دەبێت، چونکە ژەهرەکان بە گشتی لە قاچەکاندا کۆدەبنەوە و سەرەڕای پرۆسەی پاکبوونەوەی جەستە لە ئازار و ژەهرەکان، ڕەنگە تێبینی ئەوە بکەیت کە وزەی زیاترت هەیە و بە باشی هەڵدەمژرێت.

 

ڕۆژی: 16-30

لە نیوەی کۆتای مانگی ڕەمەزاندا لەش  خۆی لەگەڵ ڕۆژوو دەگونجێنێت و دەزانێت چۆن لە ماوەیەکی کورتدا لە ژەهرەکان ڕزگاری ببێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی وزە لە جەستەدا.

تا هەفتەی سێهەم پرۆسەی چاکبوونەوەی ئەندامەکان تەواو دەبێت، دوای بیست ڕۆژیش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەروون دەبێت، لە ئەنجامدا هاوسەنگیەکی دەروونی و سۆزداری باشتر بەدەست دێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی یادەوەری و تەرکیز.

سوننەکانی عێراق کەرتبوون و هاوپەیمانێتیییەکی نوێ ڕاگەیەنرا
پێشت سوننەکانی عێراق کەرتبوون و هاوپەیمانێتیییەکی نوێ ڕاگەیەنرا
نرخی زێڕ دابەزی و نەوت بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ دابەزی و نەوت بەرزبووەوە
ەیوەندیدار