هەڤاڵ ئەبوبەکر: کورد و کوردستان؛ مەکەنەوە بە خۆراکی دەمی قولاپ



پارێزگاری سلێمانی لە نووسینێکدا دەڵێت: پشت لەملا بکەین؛ ئاسایش تێکدەچێت، پشت لەولا بکەین؛ دارایی وێراندەبێت، بەڵام ئەگەر هۆشیاریی و بیرکردنەوەی دوربینانەو تێڕوانینی لۆژیکیانەو پلانی ستراتیژیی کوردستانیی نیشتمانیی یەکگرتوومان هەبێت، ئەوا دەتوانین ڕۆڵەکانمان بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و دورخستنەوەی مەترسییەکان دابەشبکەین.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: پشت لەملا بکەین، ئاسایش تێکدەچێت، پشت لەولا بکەین؛ دارایی وێراندەبێت، بەڵام ئەگەر هۆشیاریی و بیرکردنەوەی دوربینانەو تێڕوانینی لۆژیکیانەو پلانی ستراتیژیی کوردستانیی نیشتمانیی یەکگرتوومان هەبێت و، خۆمان نەخزێنینە ناو بەرداشی ملامنێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە، لە خەمی خۆماندا بین؛ دەتوانین ڕۆڵەکانمان بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و دورخستنەوەی مەترسییەکان دابەشبکەین، نەک خۆمان بەسەر بەرەو پۆڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا؛ دابەشبکەین.

هەروەها دەشڵێت: کورد و کوردستان؛ مەکەنەوە بە خۆراکی دەمی قولاپ..شکست؛ بە شکست مەسپێرن.. یەکگرن؛ سەرکەون..

شەقامێکی ناوبازاڕی سلێمانی بەربەست دەکرێت
پێت شەقامێکی ناوبازاڕی سلێمانی بەربەست دەکرێت
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: کۆمیسیۆن بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی بودجەی ھەڵبژاردنی ھەرێم
دوات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: کۆمیسیۆن بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی بودجەی ھەڵبژاردنی ھەرێم
پەیوەندیدار