ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: کۆمیسیۆن بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی بودجەی ھەڵبژاردنی ھەرێم



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەردەوامی خەرجکردنی بودجەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و زمانی کوردیشی وەک زمانی رەسمی لە رەشنوسی یاسای دادنووسیدا جێگیر کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەردەوامی خەرجکردنی بودجەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە.

مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا، ٦٩ ملیار و ٢٣٠ ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

هەروەها رەشنوسی ھەمواری یەکەمی یاسای دادنووسی ژمارە ٣٣ی ساڵی ١٩٩٨ی پەسەندکرد و لە ماددەی ١٦ی رەشنوسەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ھەردوو زمانی عەرەبی و کوردی دوو زمانی رەسمین بۆ پێشکەشکردنی نوسراو و بەڵگەنامەکان لە فەرمانگەکاندا.

هەڤاڵ ئەبوبەکر: کورد و کوردستان؛ مەکەنەوە بە خۆراکی دەمی قولاپ
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەکر: کورد و کوردستان؛ مەکەنەوە بە خۆراکی دەمی قولاپ
فەرمانبەران و مامۆستایان زەنگی خۆپیشاندان لێدەدەن
دواتر فەرمانبەران و مامۆستایان زەنگی خۆپیشاندان لێدەدەن
ەیوەندیدار