ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت



ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بڵاویکردەوە ، ئەمریکا سزای “دژە تیرۆر”ی بەسەر چوار کەسایەتی باڵا لە ئێراندا سەپاندووە.

لە ڕەشنووسی بڕیارەکانی لوتکەی ئەوروپا ، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت، تێیدا هاتووە کە “سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا ئامادەن بە ڕێوشوێنی نوێ و گەورە وەڵامی ئێران بدەنەوە لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن ، کە ڕەنگە تاران مووشەکی بالیستی بۆ ڕووسیا ناردبێت بۆ بەکارهێنان لە دژی ئۆکرانیا”.

لە ڕەشنووسی دەقەکەدا کە ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، هاتووە: “ئەنجوومەنی ئەوروپا داوا لە لایەنی سێیەم دەکات دەستبەجێ واز لە پشتیوانی ماددی بێنن بۆ ئەو شەڕە شەڕانگێزانەی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا بەڕێوەی بردووە”.

شەش سەرچاوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە: “ئێران ژمارەیەکی زۆر مووشەکی بالیستیکی بەهێزی بۆ ڕووسیا دابین کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی بەهێزبوونی هاوکاریی سەربازیی نێوان ئەو دوو وڵاتە، کە کەوتوونەتە ژێر سزاکانی ئەمریکاوە”.

لە ڕەشنووسی دەرئەنجامەکانی لوتکەکەدا کە بڕیارە لە ٢١ و ٢٢ی ئازاردا بەڕێوەبچێت، تێیدا هاتووە “ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن کە ئێران ڕەنگە مووشەکی بالیستیک و تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار بۆ ڕووسیا بنێرێت بۆ بەکارهێنانی لە دژی ئۆکرانیا، جێگای نیگەرانین.”

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە وەڵامی خێرا بداتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و ڕێوشوێنی نوێ و گەورە لە دژی ئێران بگرێتەبەر.

فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا بڕیاریاندا بەردەوام بن لە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا کە پەیوەندییان بە پرسەکانی مووشەکی بالیستیک و بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیەوە هەیە، کە بڕیاربوو لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا بەپێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کۆتایی پێبێت.

بەرپرسانی ئەو کاتە دەیانگوت: “بڕیارەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا و ئەگەری ناردنی مووشەکی بالیستیکی ئێران بۆ ڕووسیا بووە”.

دادگای فیدڕاڵی بۆ “تەوتین” كردنی مووچەی هەرێم دوابڕیاری دا
پێشت دادگای فیدڕاڵی بۆ “تەوتین” كردنی مووچەی هەرێم دوابڕیاری دا
پەرلەمانتارێكی پارتی داوای كشانەوەی پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەكات
دواتر پەرلەمانتارێكی پارتی داوای كشانەوەی پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەكات
ەیوەندیدار