دادگای فیدڕاڵی بۆ “تەوتین” كردنی مووچەی هەرێم دوابڕیاری دا



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە مەبەستی سەرەکی لە پرۆسەی بەبانکی کردنی مووچە “تەوتین”، دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمە و دەشڵێت: “پێویستە تا کاتی بەبانکی کردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەران پارە بە کاش بۆ مووچە خەرج بکرێت”.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێم پەلەبکەن لە هەوڵەکانیان بۆ جێگیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە تا کاتی بەبانکی کردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەران پارە بە کاش بۆ مووچە خەرج بکرێت، چونكە بەگوێرەی نووسراوی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەبانکی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کاتی زیاتری دەوێت.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە لەسەر وەزارەتی دارایی هەرێم هاوکاری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بێت بۆ پرۆسەی بەبانکی کردن.

دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوەشكردووە، مەبەستی سەرەکی لە پڕۆسەی بەبانکی کردنی مووچە، دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێم و پاراستنی بژێوی و چەسپاندنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە.

ئێران و شەڕی بەوەکالەت، لە عێراق و سووریا دا
پێت ئێران و شەڕی بەوەکالەت، لە عێراق و سووریا دا
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
دوات ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
پەیوەندیدار