عێراق تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانەكرد



وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان ڕەوانەكردووە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا یئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیران و بە ڕەزامەندی وەزیری دارایی و بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و شایستەكانی كەمئەندامان لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و شایستەكانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و گرێبەستەكان و شایستەی فەرمانگەكانی هەرێم بۆ مانگی 2ی 2024 ڕەوانە كرا.

ڕاشیگەیاندووە، وەزارەت، دادگای فیدڕاڵی ئاگاداركردۆتەوە بە خەیرج كردنی مووچەی مانگی 2 بۆ هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی ڕێكاری تەوتینی مووچە كاتی پێویستە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە دەبێت بۆ مووچەی مانگی 3 مووچە تەوتین كرابێت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە.

ناوبژیوانی ڕاگرتنی جەنگی عێراق- ئێران كۆچی دوایی كرد
پێشت ناوبژیوانی ڕاگرتنی جەنگی عێراق- ئێران كۆچی دوایی كرد
عێراق لە دوو ڕۆژی جیاوازدا ڕەمەزان دەستی پێكرد
دواتر عێراق لە دوو ڕۆژی جیاوازدا ڕەمەزان دەستی پێكرد
ەیوەندیدار