ناوبژیوانی ڕاگرتنی جەنگی عێراق- ئێران كۆچی دوایی كرد



جیان دۆمێنیکۆ پیکۆ، دیپلۆماتكارێكی ئیتاڵی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كه‌ ڕۆڵی ناوبژیوانی بینی لە ڕاگرتنی جه‌نگی تاقەتپڕوكێنی 8 ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، بە نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، جیان دۆمێنیکۆ پیکۆ، دیپلۆماتکاری پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان، کە ڕۆڵی دیاری لە ڕاگرتن و كۆتایی هێنان بە جه‌نگی عێراق و ئێران بینی، لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

جیان پیکۆ لە ساڵی 1973 تاكو 1992 لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاری دیپلۆماسی کردووە و لە ساڵی 1982 بووەتە بەرپرسی ئۆفیسی خاڤیێر پێرێز دی کوێلار، سکرتێری پێشووتری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و پاشان بووه‌ته‌ یاریدەدەری بۆ کاروباری سیاسی.

جه‌نگی 8 ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران، كه‌ به‌ جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو ناوده‌برێت له‌ ئه‌یلوولی 1980 هه‌ڵگیرسا و له‌ 8ـی ئابی 1988ـدا كۆتایی پێهات. ئه‌م جه‌نگه‌ بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە هەردوولا و هه‌زاران سه‌ربازیش له‌نێوانیان به‌ دیل گیران و هه‌زارانیش بێسه‌روشوێن بوون.

 

فەلەكناسێكی كورد: ئەمڕۆ 100% ڕەمەزان بوو
پێشت فەلەكناسێكی كورد: ئەمڕۆ 100% ڕەمەزان بوو
عێراق تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانەكرد
دواتر عێراق تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانەكرد
ەیوەندیدار