عێراق لە دوو ڕۆژی جیاوازدا ڕەمەزان دەستی پێكرد



لە هەرێمی كوردستان و بەشێكی زۆری ناوچە سوننەكانی عێراق ئەمڕۆ ڕەمەزان دەستی پێكرد و لە ناوچە شیعە نشینەكانیش سبەینێ‌ وەك یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا.

دوێنێ‌ هەریەكە لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم و دیوانی وەقفی سوننەی عێراق ڕایانگەیاند، كە ڕۆژی دوو شەممە 11ی ئادار یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ دەبێت.

لای خۆشیەوە، ئایەتوڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 12ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی 1445ی كۆچی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە بەشێكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وەك خانەقین و چەند ناوچەیەكی دیكە، هاووڵاتیانی كورد بەڕۆژووو بوون و هاووڵاتیانی شیعە مەزهەب بەڕۆژوو نەبوون.

عێراق تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانەكرد
پێت عێراق تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانەكرد
وەزیرێكی هەرێم باسی نرخی گۆشت و بەشەخۆراكی ڕەمەزان دەكات
دوات وەزیرێكی هەرێم باسی نرخی گۆشت و بەشەخۆراكی ڕەمەزان دەكات
پەیوەندیدار