مەسرور بارزانی: هیوادارم مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، مانگی پیرۆزی رەمەزان، ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و دەڵێت:”بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت”.

راشیگەیاندووە، لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، كە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بكات و مانگی پیرۆزی رەمەزان، ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا.

سبەینێ دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە

پێت لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لەکوێ باریوە؟
ئەو كەسەی كۆگاكەی هەولێری سووتاند دەستگیركرا
دوات ئەو كەسەی كۆگاكەی هەولێری سووتاند دەستگیركرا
پەیوەندیدار