كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕەمەزاندا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدەکان زیاتر دەبێت و تاوەكو 5:30 خوولەكی بەیانی دەبێت ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەكات و ڕوونی دەكاتەوە، لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکان دەگۆڕێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی بەرنامەکە، کە لە شەوی یەکەمی مانگی ڕەمەزانەوە جێبەجێ دەکرێت، ڕۆژانە مۆلیدەکان لە کاتژمێر (١)ی پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر (١)ی شەو کاردەکەن و (١)ی شەو بۆ (٣)ی بەرەبەیانی کارناکەن و (٣)ی بەرەبەیانی بۆ ٥:٣٠ی بەیانی کاردەکەن.

جەختیشی كردۆتەوە، بەپێی ئەم بەرنامە نوێیە بەیانیان ٦:٣٠ بۆ ٨ ی بەیانی کارناکەن و ڕۆژانی هەینی و پشووەکانیش هەمان بەرنامە دەبێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە فەلەكییەكان، پێشبینی دەکرێت سبەی ١١ی ئادار یەکەم ڕۆژی رەمەزان بێت بەڵام بەشێك لە وڵاتان ڕۆژی ١٢ی ئاداریان وەك یەکەم ڕۆژ دیاری كردووە و هێشتا ئەوقافی هەرێم بڕیاری كۆتایی نەداوە.

 

سعودیە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد
پێشت سعودیە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد
توركیا: سبەی یەکەم بەربانگی مانگی ڕەمەزان دەكرێت
دواتر توركیا: سبەی یەکەم بەربانگی مانگی ڕەمەزان دەكرێت
ەیوەندیدار