توركیا: سبەی یەکەم بەربانگی مانگی ڕەمەزان دەكرێت



لە توركیا بۆ یەکەم ڕۆژووی ڕەمەزان کە بە “سوڵتانی یازدە مانگ”ەكەی ساڵ ناسراوە، ئەمشەو خەڵک بۆ پارشێو لە خەو هەڵدەستن و سبەی ئێوارە یەکەم بەربانگ دەكەنەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ئەنادۆڵو)ی فەرمی توركیا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە مزگەوتەکانی سەرتاسەری وڵات، یەکەم نوێژی تەڕاویحی مانگی ڕەمەزان ئەنجام دەدرێت و پاشان موسڵمانان شەو بۆ پارشێو (سحور) لە خەو هەڵدەستین بۆ یەکەم ڕۆژووی ڕەمەزان و سبەی یەکەم بەربانگ (ئیفتار) ئەنجام دەدرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، سبەی یەکەم ئیمساک کاتژمێر ٠٤.٥٢ لە ئیغدر بەڕێوەدەچێت، یەکەم ئیفتاریش کاتژمێر ١٨.١٣ لە ئیغدر بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی پێش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا دوا پارشێو (ئیمساک) کاتژمێر ٠٦.٠٢ بەڕێوەدەچێت و دوا بەربانگ-یش کاتژمێر ١٩.٢٤ بەڕێوەدەچێت.

درێژترین ماوەی بەڕۆژووبوون 13 کاتژمێر و 23 خولەک لە (ئارتڤین، کاستەمۆنو، کرکلارەلی، سامسون، زۆنگوڵداک و سینۆپ)، هەروەها 13 کاتژمێر و 20 خولەک لە (ئەدەنە، ئەنتالیا، غازی عەنتاب، هەکاری، هاتای، ئیزمیر، کیلیس، ماردین، موغلا، شانلیورفا، شرناخ و وان) دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی کە تەوەری ڕەمەزانی ئەمساڵی بە “هۆشیاری ڕەمەزان و دوای مردن” دیاریکرد، بڕی سەرفیترەی بە 130 لیرە دیاریكرد.

كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕا
پێشت كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕا
وەقفی سوننی عێراق یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد
دواتر وەقفی سوننی عێراق یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد
ەیوەندیدار