سعودیە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد



سعودیە بڕیاریدا سبەینێ‌ دوو شەممە بكرێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ و ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووانگەی سەدیر هیلالی مانگ بینراوە.

دیوانی مەلەكی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دادگای باڵا بڕیاری داوە سبەینێ‌ دوو شەممە 11ی ئاداری 2024 بكرێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ بینینی هیلالی مانگی ڕەمەزان لە ڕووانگەی سەدیر لە سعودیە پشتڕاست كرایەوە.

لە هەرێمی كوردستان یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا
پێشت لە هەرێمی كوردستان یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا
كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕا
دواتر كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕا
ەیوەندیدار