سۆران عومەر: لیستەکەی هەرێم تەنها مووچەخۆری مەدەنی تێدایە



پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات کە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم کە بۆ بەغدا نێردراوە کێشەی تێدایە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم ئەو لیستەی کە ناردوویەتی بۆ بەغدا تەنها مووچەخۆری مەدەنی تێدایە، مووچەی سەربازی تەنها کۆی مووچەکەیانی ناردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە لیستی مووچەی فەرمانبەران بە زمانی عەرەبی لەلایەن وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە ڕەوانەی بەغداد کرا، ڕۆژی پێنجشەممەش لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی لە لیستەکە دەستیپێکرد.

دوێنێ هەینی، میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، لە بەغدا پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تەواو بووە، بە نووسراوێکیش دەرئەنجامەکەی ئاڕاستەی وەزیری دارایی دەکرێت، دوای ڕەزامەندی وەزیری دارایی عێراق پڕۆسەی ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم دەستپێدەکات.

وەزیری پەروەردە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و دامەزراندنی وانەبێژانی یەکلا کردەوە
پێشت وەزیری پەروەردە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و دامەزراندنی وانەبێژانی یەکلا کردەوە
ڕێواز فایەق: بە یاسایەک هەڵبژاردن ئەنجام دەدەین کە دادپەروەری تێدایە
دواتر ڕێواز فایەق: بە یاسایەک هەڵبژاردن ئەنجام دەدەین کە دادپەروەری تێدایە
ەیوەندیدار