وردبینی لیستی مووچە لە بەغدا تەواو بوو



پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە بەغدا تەواو بوو، دوای ڕەزامەندی وەزیری دارایی عێراقیش ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ ھەرێم دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی، لە بەغدا پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تەواو بووە، بە نووسراوێکیش دەرئەنجامەکەی ئاڕاستەی وەزیری دارایی دەکرێت، دوای ڕەزامەندی وەزیری دارایی عێراق پڕۆسەی ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم دەستپێدەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە لیستی مووچەی فەرمانبەران بە زمانی عەرەبی لەلایەن وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە ڕەوانەی بەغداد کرا، ڕۆژی پێنجشەممەش لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی لە لیستەکە دەستیپێکرد، چاوەڕوانیش دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، ٦١٨ ملیار دینار لە بەغداوە بۆ مووچەی مووچەخۆران ڕەوانەی ھەرێم بکرێت.

ڕۆژی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکرێت
پێشت ڕۆژی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکرێت
گۆڕانە ژینگەییەکان کشتوکاڵی عێراق لەناودەبەن
دواتر گۆڕانە ژینگەییەکان کشتوکاڵی عێراق لەناودەبەن
ەیوەندیدار