تورکیا بە 70 درۆن هێرشی کردووەتەسەر ڕۆژئاوا



به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردووه‌، له ‌سێ مانگدا، توركیا 70 جار به ‌درۆنى خۆكوژ هێرشی كردووەته‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان‌ و زیانه‌كانیش ئێجگار زۆرن.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، تورکیا لە ڕێگەی درۆنەوە 70 هێرشی بۆسەر ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئامارێکدا ئاشكرایكردووه‌، بەهۆی ئەو هێرشە درۆنیانەی تورکیاوە 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و 17 کەسیش بریندارن، لەو 18 کەسەشى گیانیان لەدەستداوە، 14ی چەکداری سەر بەبەڕێوەبەرایەتی خۆسەربوون.

ئامارەکەى ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئه‌وه‌شى ڕونكردووەته‌وه‌، زۆربەی هێرشەکان لە پارێزگای حەسەکەى ڕۆژئاواى كوردستان بون کە ژمارەیان 54 هێرش بووە.

لە ڕۆژئاوای کوردستان مریشک لە بازاڕەکاندا نەماوە
پێشت لە ڕۆژئاوای کوردستان مریشک لە بازاڕەکاندا نەماوە
هاتووچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ شەقامی سالم دادەخرێت
دواتر هاتووچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ شەقامی سالم دادەخرێت
ەیوەندیدار