هاتووچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ شەقامی سالم دادەخرێت



هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی چالاکییەکی وەرزشییەوە ئەمڕۆ شەقامی سالم دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە ئەمڕۆ شەممە ٩/٣/٢٠٢٤ سەعات ١٠ی سەر لە بەیانی بەهۆی چالاکییەکی وەرزشییەوە کە منداڵپارێزی کوردستان سازی دەکات لە شەقامی سالم و لە بەردەم بینای شارەوانی سلێمانی تاوەکو بەردەم هۆتێل سلێمانی پاڵاس دادەخرێت تا کۆتایی هاتنی ماراسۆنەکە.

هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت:”تەنها شەقامی ڕۆیشتن بەرەو هۆتێل سلێمانی پاڵاس دادەخرێت شەقامی پێچەوانە کراوە دەبێت”.

تورکیا بە 70 درۆن هێرشی کردووەتەسەر ڕۆژئاوا
پێشت تورکیا بە 70 درۆن هێرشی کردووەتەسەر ڕۆژئاوا
لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە گەرمیان ١٢ کەس برینداربوون
دواتر لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە گەرمیان ١٢ کەس برینداربوون
ەیوەندیدار