لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە گەرمیان ١٢ کەس برینداربوون



بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە سێ روداوی هاتووچۆدا ئەمڕۆ ١٢ کەس برینداربوون و توندترین روداویان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی تایبەتدا بوە و تەنها بەهۆی ئەو روداوەوە، نۆ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی سێ ڕوداوی هاتووچۆی جۆری پێکدادان ١٢ کەس برینداربوون، ڕوداوی یەکەم لەگەڕەکی سەرکەوتن ڕویدا لەنێوان هۆندا مینی پاس – ماتۆڕ سکیل، بەهۆیەوە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربوون.

دەشڵێت:” ڕووداوی دووەم لە جوتسایدی کەلار- باوەنور، لە ملەی بەردەسور ڕوویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کراون – هۆندا ئەکسنت، بوە هۆی برینداربوونی سەرنشینێکی هۆندا”.

راێشگەیاند،رووداوی هاتووچۆی سێیەم لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا – هۆندا سەنتافی – کیا ئۆپتیما، ڕوویدا لە گوندی بەردەسوری کۆن، بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون کە شۆفێر و پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلی هۆندا سەنتافی لەگەڵ برینداربوونی شۆفێر و دوو سەرنشینی کیا ئۆپتیما، ئۆتۆمبێلەکان بەئاراستەی کەلار هاتوون.

لە راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی کەلاردا هاتووە کە سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکران، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان دەستیپێکردوە.

هاتووچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ شەقامی سالم دادەخرێت
پێشت هاتووچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ شەقامی سالم دادەخرێت
سبەینێ بەفر و باران دەبارێت
دواتر سبەینێ بەفر و باران دەبارێت
ەیوەندیدار