ڕۆژی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکرێت



وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، کە ڕۆژی یەکشەممە چاودێریی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان دەکەن و یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکەن، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی دووشەممە 11ـی ئادار یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان بێت.

ئەمڕۆ هەینی، شێخ ئیبراهیم بەرزنجی، بەرپرسی توێژینەوە، ئیرشاد و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی لیژنەی بینینی مانگەوە ئاشكرای دەکەین کە دووشەممە یەکەم رۆژی ڕەمەزان دەبێت یان سێشەممە.

بڕیارە رۆژی یەکشەممە لیژنەکە پێش نوێژی شێوان چاودێری بینینی مانگ بکەن و دوای نوێژ ئەنجامەکەی ڕابگەیێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو ڕۆژی 23-03-2023 لە هەرێمی کوردستان و زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی کرایە یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان.

ساڵانە لە دوایین رۆژەکانی مانگی شەعباندا لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن و داواش لە هاووڵاتییان دەکەن چاودێری بینینی مانگ بکەن و لە هەر شوێنێک مانگیان بینی لیژنەکە ئاگاداربکەنەوە.

هەر لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە، پێشتر کۆمەڵەی فەلەکناسیی سعودیە ڕاگەیاندبوو، ڕۆژی دووشەممە، 11ـی ئاداری 2024 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

نرخی بیتکۆین گەیشتە زیاتر لە ٧٠ هەزار دۆلار
پێشت نرخی بیتکۆین گەیشتە زیاتر لە ٧٠ هەزار دۆلار
وردبینی لیستی مووچە لە بەغدا تەواو بوو
دواتر وردبینی لیستی مووچە لە بەغدا تەواو بوو
ەیوەندیدار