ئومێد خۆشناو: کەمتەرخەمی کاسبکاران هۆکارە بۆ زیادبوونی ئاگرکەوتنەوەکان



پارێزگاری هەولێر لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر ڕایگەیاند، “کەمتەرخەمی کاسبکاران بەشێکە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان”.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارە کۆبوونەوەیەک لە دیوانی پارێزگای هەولێر ئەنجامبدرێت، تیایدا باس لە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکە و هەنگاوەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە بکرێت.

وتیشی، ئەمڕۆ دەست بە ڕێکارەکان دەکرێت و وەک یەکەم هەنگاو بازاڕەکە دەکرێتەوە، چونکە بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی لەسەر بەندە، هاوکات لە کۆبوونەوەکدا پلانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە دادەنرێت، بەڵام ئەو بازاڕە کولتووری و مێژووییە بۆیە پێویستی بە ڕێکاری تایبەت دەبێت.

سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکە و دەستنیشانکردنی هۆکارەکان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە لە شەوی ئاگرەکەوە لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە، ئێمەش دڵنیای بە کاسبکاران دەدەین، هۆکارەکان هەرچی بن و هەر چۆنێک بن دوای تەواوبوونی کارەکانی لیژنەکە، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین.

ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن کاسبکاران و خاوەن دوکانەکانەوە کەمتەرخەمی هەیە، لە دانانی مێز و زیادڕۆیی سەر شۆستە و شەقامەکان، لە دانەخستنی دوکانەکان و داپۆشین بە پەردە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی ٥ی ئایار ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی ھەولێر کەوتەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە ماوەی چەند کاتژمێرێکی خایاند، بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزاگری هەولێر، لە کۆی زیاتر لە ٤ ھەزار دوکان، ٢٢٧ دوکان و ٧ کۆگای بچووکی بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە، ١٣٢ کەسیش بریندار بوون.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بڵاوکرایەوە
پێشت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بڵاوکرایەوە
هونەر جەمال: نازانین بۆچی عێراق مووچە نانێرێت
دواتر هونەر جەمال: نازانین بۆچی عێراق مووچە نانێرێت
ەیوەندیدار