ئەردۆغان: قەبارەی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەگەیەنینە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی ئامانجیەتی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق ساڵانە بۆ زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار بەرزبکاتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوێنێ ئێوارە لە وتارێکیدا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا باسی لە سەردانەکەی بۆ عێراق و چەند پرسێکی هاوبەشی نێوان  هەردوو وڵات کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیاوێڕای ئاماژەدان بە سەردانەکەی بۆ عێراق و گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران لە بوارەکانی ئاسایش، گواستنەوە، وزە، ئاو و زۆر بابەتی دیکە، باسی لەوە کرد کە ٢٧ لێکتێگەیشتنی هاوبەش واژوو کراوە.

لەبارەی قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا، ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە داهاتووی ناوچەکە بەندە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە، خواستیان لەسەر ئەوە هەیە کە ئاستی قەبارەی ساڵانەی بازرگانی نێوان دوو وڵات لە ٢٠ ملیار دۆلارەوە بەرزتر بێت.

ئەردۆغان، دانپێدانانی عێراق بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو لە وڵاتەکەیان بە هەنگاوێکی گرنگ لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناو هێناو، جەختیشی لەوە کردەوە کە گەشەسەندنی ناوچەکە لە ڕووی ئابوورییەوە و هەروەها ئاسایش و سەقامگیرییەکی لە ڕووی سیاسییەوە، بەندە بەوەی کە هەرەشەی تیرۆر لە ناوچەکە نەمێنێت.

زیاتر لە 37 ملیۆن کەس کارتی نیشتمانییان دەرکردووە
پێشت زیاتر لە 37 ملیۆن کەس کارتی نیشتمانییان دەرکردووە
بڕوانامە یان مەعریفە
دواتر بڕوانامە یان مەعریفە
ەیوەندیدار