فۆڕمی دامەزراندن بڵاودەکرێتەوە



سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی ڕایگەیاند، لە ناوەراستی ئەم مانگەدا، فۆڕمی دامەزراندنی تایبەت بە هەڵگرانی بڕوانامە باڵا و یەکەمەکان بڵاودەکەنەوە.

ئەنجوومەنی باڵای ڕاژەی فیدراڵی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدراوە، لە نێوان مەحمود تەمیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی راژە و شاندی لیژنەى پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتی فیدراڵی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دواپەرەسەندنەکانی دۆسیەی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکان.

هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، ئەنجامی بەرایی هەڵسەنگاندنی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکرێت، کە شیاون بۆ قۆناغی تاقیکردنەوەکان.

سەبارەت بە دامەزراندنی کەسانی خاوەن بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانیش، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، فۆڕمی تایبەت بە دامەزراندنی ئەو کەسانە بڵاودەکرێتەوە.

لە کۆتایی ساڵی رابروودا، دەزگای دژەتیرۆری عێراق، هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی بێکاریی و کەمی هەلی دامەزراندنەوە، لە چەند کاتژمێرێکدا، زیاتر لە 8 ملیۆن کەس ناوی خۆیان لە فۆڕمی دامەزراندنەکە تۆمارکرد.

بانکی ڕەشید هاووڵاتییان لە وەرگرتنی قەرز ئاگاداردەکاتەوە
پێشت بانکی ڕەشید هاووڵاتییان لە وەرگرتنی قەرز ئاگاداردەکاتەوە
مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان
دواتر مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان
ەیوەندیدار