مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ژنان دەکات و دەڵێت، “پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لە ڕۆژی جیهانی ژنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفیرازیان بۆ دەخوازم، هەمیشە پشتیوانیی لە داخوازییە ڕەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لە پێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست.

ئاماژەی بەوەکرد، لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانیی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانی ڕەگەزی دووپات دەکاتەوە.

فۆڕمی دامەزراندن بڵاودەکرێتەوە
پێشت فۆڕمی دامەزراندن بڵاودەکرێتەوە
ئاسایش بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی دەستگیر کرد
دواتر ئاسایش بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی دەستگیر کرد
پەیوەندیدار