بانکی ڕەشید هاووڵاتییان لە وەرگرتنی قەرز ئاگاداردەکاتەوە



بانکی ڕەشید وادەی کۆتاییهاتنی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرز بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە بڵاوکراوەتەوە، بانکی ڕەشید ئەو کەسانە ئاگاداردەکاتەوە کە خاوەنی کارتی “نەخیل”ن و دەیانەوێت لە ڕێگەی بانکەوە پێشینە “سلفة”ی کەسی بەدەستبهێنن، ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی بانکی ڕەشیدەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها لە ڕۆژانی دەوامی فەرمیدا هاووڵاتییان دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویست بە ناوەندێک یان فەرمانگە دەرەکییەکان ناکات، بەڵکو هەر داواکارێکی قەرز دەتوانێت لە شوێنی کارەکەی یان شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دەستی بە داواکارییەکە بگات.

بانکەکە هۆشداری داوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پەیجانەی کە دەیانەوێت فێڵ لە هاووڵاتییان بکەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن پەیوەندییان بە بانکەکەوە هەیە.

لە ڕۆژی هەینیدا پاداشتێکی نەبڕاوە بەدەستبهێنە
پێشت لە ڕۆژی هەینیدا پاداشتێکی نەبڕاوە بەدەستبهێنە
فۆڕمی دامەزراندن بڵاودەکرێتەوە
دواتر فۆڕمی دامەزراندن بڵاودەکرێتەوە
ەیوەندیدار