ئاسایش بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی دەستگیر کرد



ئاسایشی سلێمانی لە ماوەی کەمتر لە ٥ کاتژمێردا بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی دەستگیر کرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە ماوەی کەمتر لە ٥ کاتژمێردا، پاش بەدواداچوونی وورد توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە، دواتر بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی _ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.

مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان
پێت مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان
سوودە تەندروستیەکانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان چیین؟
دوات سوودە تەندروستیەکانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان چیین؟
پەیوەندیدار