سوودە تەندروستیەکانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان چیین؟



پسپۆڕێکی زانستی خۆراک سوودە تەندروستییەکانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ڕۆژوو گرتن چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام پێویستە کەسی ڕۆژووان پاپەند بێت بە ڕێنمییاییەکانی شێوازی خۆراک و ستایلی ژیانی دروستی مانگی ڕەمەزان.

د. کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک، سەبارەت سوودەکانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بڵاویکردەوە، چارەسەری بەشێکی زۆری کێشەکانی کۆئەندامی هەرس دەکات، لە ڕێگەی پێدانی پشوویەک بۆ کۆئەندامی هەرس و کەمکردنەوەی ئەنزایمەکانی هەرسکردن و یارمەتی دانی هاوسەنگ ڕاگرتنی شلەکانی ناو جەستە.

وتیشی، تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن بەهێز دەکات لە ڕێگای دابەزاندنی چەوری سیانی و کولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن و دابەزاندنی فشاری خوێن ، ڕۆژووگرتن یارمەتی بەدەست هێنانی کێشی نموونەیی و چارەسەری قەڵەوی و زۆری کێش دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژووگرتن کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکرەی خوێن دەکات، یارمەتی پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی پێست و کەمکرندنەوەی نیشانەکانی هەندێ نەخۆشی پێست وەک زیبکە و هەوکردنی پێست بە هۆی بەکتریاوە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوەیەکان و بەهێزکردنی تەندروستی جگەر و کۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەوکردن دەدات.

ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت، مانگی ڕەمەزان هەلێکە بۆ وازهێنان لە ماددە کحولیەکان و جگەرکێشان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بە دەست هێنانی ئەم سوودە تەندروستیانە پێویستە کەسی ڕۆژووان پاپەند بێت بە ڕێنمییاییەکانی شێوازی خۆراک و ستایلی ژیانی دروستی مانگی ڕەمەزان.

ئاسایش بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی دەستگیر کرد
پێشت ئاسایش بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی ڕاپەڕینی دەستگیر کرد
چه‌ند كوردێك..چه‌ند عێراقێك؟
دواتر چه‌ند كوردێك..چه‌ند عێراقێك؟
ەیوەندیدار