کۆمسیۆن لیژنەیەکی ناوەندیی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا



کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیژنەیەکی ناوەندیی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا لیژنەیەکی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکبهێنیت و دادوەر عەباس فەرحان، سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی کاروباری یاسایی و ھونەری و دارایی کۆمیسیۆنیش ئەندامی لیژنەکەن و ئەرکی جێبەجێکردنی ڕێکار و بڕیار و راسپاردەکانی کۆمسیۆن دەبێت.

بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

یەکێک لە گەورە پاڵاوگەکانی نەوت لە ئێران تەقییەوە
پێشت یەکێک لە گەورە پاڵاوگەکانی نەوت لە ئێران تەقییەوە
نامۆترین دابونەریتی ڕەمەزان لە سەرانسەری جیهان چییە؟
دواتر نامۆترین دابونەریتی ڕەمەزان لە سەرانسەری جیهان چییە؟
ەیوەندیدار