پزیشکێکی ساختە دەستگیر کرا



سەندیکای پزیشکانی کوردستان/لقی هەولێر ڕایگه‌یاند، ژنێك كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی عەرەبه‌ و خۆی بە پزیشکی پێست و جوانکاری ناسندبوو لە کاتی ئەنجامدانی خولێکی جواکاری دەستگیرکرا.

سەندیکای پزیشکانی کوردستان/لقی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ژنێك كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی عەرەبه‌ و خۆی بە پزیشکی پێست و جوانکاری ناسندووە لە کاتی ئەنجامدانی خولێکی جواکاری دەستگیرکرا.

ڕاشیگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە لایەن ئەندامانی لێژنەی پشکنین و بەدواداچوونی سەندیکای پزیشکان/لقی هەولێر بە هەماهەنگی بەشی پشکنین و دڵنیایی جۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و هاوکاری قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر خولێکی جوانکاری پزیشکی لە یەکێک لە هوتێلەکانی شاری هەولێر ڕاگیرا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامدەری خولەکە دەستگیرکراوه‌ و ڕێکاری یاسایی بەرامبەردا دەگیرێتە بەر.

زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار کرد
پێشت زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار کرد
جەمال کۆچەر: هیچ ترسێک بۆ دواکەوتنی مووچە نییە
دواتر جەمال کۆچەر: هیچ ترسێک بۆ دواکەوتنی مووچە نییە
ەیوەندیدار