زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار کرد



نرخی زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک گەیشتە سەروو دوو هەزار و 160 دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 161 دۆلار، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زێر بۆ ئەو ئاستە بەرزبێتەوە.

هۆکاری ئەم هەڵکشانەی نرخی زێڕ بۆ ئەو زانیارییانە دەگەڕێتەوە کە باس لەوە دەکەن بانکی فیدراڵی ئەمریکا پلانی هەیە نرخی سوود کەم بکاتەوە، ئەوەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دروست کردووە.

وردەکاری سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت
پێشت وردەکاری سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت
پزیشکێکی ساختە دەستگیر کرا
دواتر پزیشکێکی ساختە دەستگیر کرا
ەیوەندیدار