چارەنووسی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان بەکوێ گەیشت؟



نزیکەی ١٠ ڕۆژی ماوە بۆ ئەو وادەیەی دادگای باڵا دەربارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران داویەتییە حکومەتی هەرێم و تا ئەم ساتە هیچ بەرەوپێشچوونێکیش لە ئارادا نییە.

ئەمڕۆ چوار شەممە نزیکەی ١٠ ڕۆژی ماوە بۆ ئەو وادەیەی کە دادگای باڵای فیدڕاڵی دایە حکومەتی هەرێم تاوەکو پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕابگەیەنێت، خەڵک بەدواداچوونی کرد بۆ ئەم بابەتە،

مامۆستا دڵشاد میرانی ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بە ( خەڵک ) ی ڕاگەیاند، لە بەدواداچوونەکانمان تا ئێستا ئەوەی بۆمان ئاشکرا بووە، حکومەتی هەرێم بەهۆی بە بابەتی ئامادەکردنی لیستی مووچەوە بۆ بەغدا، سەرقاڵ بووە و نەتوانراوە بخرێتە بەرنامەی کاریانەوە،

وتیشی، ئەوەی بەربەست بووە بە وتەی ئەوان لیستی مووچە بووە، وا ئەمڕۆ کۆتایی هات و نێردرا بۆ بەغدا، پێدەچێت لە یەکشەممەی داهاتوودا ئەم پرسە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە و لەوێوە تاوتووێی بکەن، ئێمەش چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکەین،

هاوکات بۆ بەدواداچوونی زیاتر ( خەڵک ) پەیوەندی بە هەریەک لە پەرلەمانتاران : سۆران عومەر – د.نەرمین مەعروف، د. بڕیار ڕەشید، غەریب ئەحمەد و کاروان یاروەیس، کرد بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.

ڕۆژی 25ی شوبات دادگای باڵا لەبارەی سکاڵای ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان بڕیاریدا، بە دواخستنی دانیشتنەکە بۆ ١٧ی مانگی ئادار و مۆڵەت بدرێتە حکومەتی هەرێم تاوەکو پلەبەرزکردنەوە بکاتەوە،  لە سکاڵاکەدا داوا کراوە سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای پلەبەندی مووچە و هەڵوەشاندنەوەی بڕیار و ڕێنماییەکانی پەیوەست بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران.

شاخی قیامەت مەترسی داڕمانی لەسەرە
پێشت شاخی قیامەت مەترسی داڕمانی لەسەرە
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم
دواتر بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم
ەیوەندیدار