بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان دەبێت لەگەڵ واقیع و پێویستییەكانی ئەمڕۆی ناوچەكە بگونجێت و دەشڵێت: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی كە هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەك بەهێزتركردنی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ڤیكتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد و دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكانی هەرێم، عیراق، ناوچەكە و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا دووپاتكرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، ڕۆڵ و ئەركی داهاتووی هێزەكانی هاوپەیمانان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هاریكارییەكانیان بۆ هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق تاوتوێكرا.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، دەبێت مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ واقیع و پێویستییەكانی ئەمڕۆی ناوچەكە بگونجێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی ناوچەكە، بۆ ئەمەش پشتیوانیی لە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی عیراق و هاوپەیمانان دەكەین بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە خزمەت بە ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە بكات.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وتی، “یەكێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لەو وادەیەی دیاریكراوە، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەبوو تاوەكو سیستمێك پەیڕەو بكرێت، كە گوزارشت لە هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمەكەمان بكات و ببێتە مایەی بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی”.

وتیشی، “هەڵبژاردن بەو شێوەیەی، كە هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەك بەهێزتركردنی”.

چارەنووسی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان بەکوێ گەیشت؟
پێشت چارەنووسی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان بەکوێ گەیشت؟
ڕكابەرەكەی ترەمپ لە هەڵبژاردن كشایەوە
دواتر ڕكابەرەكەی ترەمپ لە هەڵبژاردن كشایەوە
ەیوەندیدار