دانیشتنی دادگای فیدراڵی دەربارەی ڕاگرتنی پلەبەزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دواخرا



دانیشتنی دادگای فیدراڵی دەربارەی سکاڵا لەسەر ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دواخرا.

بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدراڵی دەربارەی سکاڵایەک کۆبێتەوە کە بە هۆی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لە دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی تۆمار کراوە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ 17ی ئازاری داهاتوو دواخرا.

لە سکاڵاکەدا داوا کراوە سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای پلەبەندی مووچە و هەڵوەشاندنەوەی بڕیار و ڕێنماییەکانی پەیوەست بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران.

دەبوو دادگای فیدراڵی ڕۆژی 21ی کانوونی دووەمی ڕابردوو لەو بارەیەوە بڕیاری بدایە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دواخرابوو.

هەفتەی ڕابردووش دادگای فیدراڵی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی یەکلاکردەوە و بڕیاری دا مووچە بخرێتە سەر بەغدا.

دوو تیمی 20 کەسی، وردبینی لە داهات و خەرجی هەرێمی کوردستاندا دەکەن
پێشت دوو تیمی 20 کەسی، وردبینی لە داهات و خەرجی هەرێمی کوردستاندا دەکەن
کەشناسی: بارستە هەوایەکی سیبیری دەگاتە هەرێم و پلەی گەرما دەبێتە سفر
دواتر کەشناسی: بارستە هەوایەکی سیبیری دەگاتە هەرێم و پلەی گەرما دەبێتە سفر
ەیوەندیدار