عەلی خامنەیی بەشداری لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران کرد



ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدانی وڵاتەكەی دەنگیدا و ڕایگەیاند، گرنگی هەڵبژاردنی خولی دووەم لە خولی یەكەم كەمتر نییە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدانی وڵاتەكەی دەنگیدا، دوای دەنگدانەكەشی بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، گرنگی هەڵبژاردنی خولی دووەم لە خولی یەكەم كەمتر نییە، هەروەها داوای لە خەڵكی وڵاتەكەشی كرد بە بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا ئەنجومەنەكە تەواو بكەن.

ڕاشیگەیاند، تا دەنگەکان زیاتر بن، پەرلەمان بەهێزتر دەبێت، هەڵبژاردن ئەركێكی بنەڕەتی و گرنگە بۆ میللەت و گەل و پێویستە هەموو خەڵك بەشداری تێدا بكەن.

بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی 45 كورسی پەرلەمان، ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

ئەپڵ زیرەکی دەستکرد لەسەر بەرهەمەکانی چالاک دەکات
پێشت ئەپڵ زیرەکی دەستکرد لەسەر بەرهەمەکانی چالاک دەکات
داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
دواتر داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
ەیوەندیدار