ئەپڵ زیرەکی دەستکرد لەسەر بەرهەمەکانی چالاک دەکات



کۆمپانیای ئەپڵ-ی ئەمریکی ئەمساڵ تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد لەسەر ئامێرە جیاوازەکانی چالاک دەکات، بۆ چەند کردارێکی سادە بەکاردەهێنرێت ئەویش بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەران لە notifications و نامە هاتووەکان.

ئاژانسی “بلومبێرگ”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی چیپ “chips”ی کوالیتی بەرز، هاوشێوەی ئەو چیپانەی ساڵی ڕابردوو بۆ کۆمپیوتەرەکانی ماک دیزاینی کردووە، ئەمەش لە بەرهەمەکانی ئەپڵ-دا بەردەست دەبێت بۆ کارپێکردنی زیرەکی دەستکرد.

یەکەم چیپ بۆ سێرڤەرە زیرەکییە دەستکردەکان جۆری “M2 Ultra” دەبێت کە ساڵی ڕابردوو وەک بەشێک لە کۆمپیوتەرەکانی “Mac Pro” و “Mac Studio” بڵاوکرایەوە، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بلومبێرگ، ئەپڵ لە ئێستاوە بەنیازە وەشانی داهاتووی لەسەر بنەمای پڕۆسێسەری M4 بخاتە بازاڕەوە.

پێشبینی دەکرێت تایبەتمەندی سادەی زیرەکی دەستکرد ڕاستەوخۆ لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ماک بەردەست بێت، بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە داوای ئاشکراکردنی ناوەکانیان کردووە چونکە پلانەکە هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندایە.

بەپێی ئاژانسەکە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانەکانی خستنەبازاڕی سیستەمی کارپێکردنی “iOS 18” لە پاییزی داهاتوودا هاتووە، چونکە ئەرکە تاڕادەیەک سادەکانی زیرەکی دەستکرد لە ئامێرەکانی ئێستادا بریتی دەبێت لە دابینکردنی پوختەیەک لە ئاگادارکردنەوە لەدەستچووەکان- notifications یان نامە هاتووەکان.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی ئەپڵدایە بەرەو زیرەکی دەستکردی درووستکەر، چونکە هەوڵدەدات ڕکابەری کۆمپانیا پێشەنگەکانی تەکنەلۆژیا لەم بوارەدا بکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بلومبێرگ، بڕیارە ئەپڵ لە کۆنفرانسی جیهانی گەشەپێدەران کە بڕیارە لە ١٠ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ستراتیژییە گەورە مەبەستەکەی بۆ زیرەکی دەستکرد ئاشکرا بکات.

سعودیە پێشوازی لە یەکەم کاروانی حاجییان کرد
پێشت سعودیە پێشوازی لە یەکەم کاروانی حاجییان کرد
عەلی خامنەیی بەشداری لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران کرد
دواتر عەلی خامنەیی بەشداری لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران کرد
ەیوەندیدار