شاخی قیامەت مەترسی داڕمانی لەسەرە



شاخی سەهۆڵی گەورەی Thwaites لە ئەنتارکتیکا کە نازناوی “شاخی قیامەت”ی لێنراوە، ڕێگری دەکات لە گەیشتن بە ئاوی گەرمی دەریا بۆ سەهۆڵبەندانەکانی دیکە، ئەمەش لە داڕمانیان دەپارێزێت.

بەڵام داڕمانی توایتس دەبێتە هۆی شلبوونەوەی توانەوەی سەهۆڵبەندان کە بەشدارە لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا بۆ سێ مەتر، واتە 4%ی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریای جیهانی.

لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تاوەیتس زیاتر لە هەزار ملیار تۆن سەهۆڵی لەدەستداوە.

ڕۆیشتنی ئاوی گەرم و خوێی دەریا بۆ ناو قووڵایی زەریا دەبێتە هۆی توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان، ئەمەش هۆکارە بۆ توانەوەی ئەو سەهۆڵە ئەستورەی کە لێواری ڕەفەکە لە داڕمان دەپارێزێت، بەڵام بەربوونەوەی پلەی گەرمی زەوی وا مەترسی لەسەر شەقبوون و داڕمانی ئەم تاوەرانە دروستکردووە.

جیۆ ئەندازیاران لەڕێگەی تەکنەلۆژیاوە پلان دادەڕێژن، کە دەتوانێت توانەوەی سەهۆڵبەندان خاو بکاتەوە، لەنێویاندا “پەردەی ژێر ئاو”ی گەورە بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی ئاوی گەرمی دەریا بۆ سەهۆڵبەندان.

جۆن مۆر، زانای سەهۆڵبەندان و توێژەری جیۆئەندازیاری لە زانکۆی لاپلاند ئاشکرای کرد، جێبەجێکردنی ئەم پلانە گەورەیە نزیکەی ٥٠ ملیار دۆلاری تێدەچێت.

مۆر و هاوکارەکانی هەوڵدەدەن بزانن ئایا دەکرێت پەردە لەسەر بنی دەریای ئەموندسن لە ئەنتارکتیکای ڕۆژئاوا دابنرێت بۆ خاوکردنەوەی توانەوەی دەریاکە.

مۆر وتی ئەگەر پەردەکان کاریگەری چاوەڕواننەکراویان لەسەر ژینگەی ناوچەکە هەبێت، دەتوانرێت لاببرێن و دیزاینێکی نوێیان بۆ بکرێتەوە.

لە ئێستادا توێژەرانی زانکۆی کامبریج سەرقاڵی تاقیکردنەوەی وەشانێکی ٣ پێ بەرزی ئەم تەکنەلۆژیایەن لەناو ئەمبارە گەورەکاندا، و کاتێک کاراییەکەی سەلمێندرا، دەچنە سەر تاقیکردنەوەی لە ڕیڤەر کام.

جێی ئاماژەیە بەستەڵەکەکانی زەوی هۆکارێکن بۆ بەردەوامی ژیان لەسەر ڕووی زەوی، زانایان پێیان وایە بە توانەوەی یەکجاری ئەم سەهۆڵبەندانە، زەوی تووشی مەترسی و لەناوچوون دەبێتەوە و مرۆڤەکان بەرەو نەمان دەچن.

داشكاندنی پارەی ئاوی هاووڵاتیان كۆتایی دێت
پێشت داشكاندنی پارەی ئاوی هاووڵاتیان كۆتایی دێت
چارەنووسی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان بەکوێ گەیشت؟
دواتر چارەنووسی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان بەکوێ گەیشت؟
ەیوەندیدار