وەزارەتی دارایی عێراق وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکانی ڕاگرت



وەزارەتی دارایی عێراق بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە، وەرگرتنەوەی پێشینە و قەرزەکانی لە بانکەکان و بیمەی کۆمپانیاکانی دڵنیایی ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و تەیف سامی وەزیری دارایی و بە بۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزانەوە، بڕیار درا وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکان لە فەرمانبەرانی هەردوو کەرتی مەدەنی و سەبازی و خانەنشینان رابگیرێت.

ڕوونیسیکردەوە، بڕیارەکە جگە لە بانکە حکومییەکان، لێبڕینی بیمەی کۆمپانیاکانی دڵنیاییش دەگرێتەوە و وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینە و بیمەکانیش لە دوای جەژنی ڕەمەزانەوە دەستپێدەکاتەوە.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، ئامانجی دەستپێشخەرییەکە کەمکردنەوەی بارگرانییە لەسەر شانی سوودمەندانی قەرز و بیمەکان.

بایدن: پێویستە پێش هاتنی ڕەمەزان ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت
پێشت بایدن: پێویستە پێش هاتنی ڕەمەزان ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت
لە دادگاکانی سلێمانی جیابوونەوە کەمی کردووە
دواتر لە دادگاکانی سلێمانی جیابوونەوە کەمی کردووە
ەیوەندیدار