لە دادگاکانی سلێمانی جیابوونەوە کەمی کردووە



کۆی گشتی مامەڵەی ئەنجامدراو لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی و دادگاکانی بۆ ساڵی 2023، زیاتر لە 44 هەزار مامەڵە بووە.

بەپێی ئامارەکانی دادگای سلێمانی، تەنها لە ساڵی 2023 لە دادگاکانی سلێمانی 44.267 مامەڵە ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش 20،427 مامەڵەی هاوسەرگیری بووە، مامەڵەی جیابوونەوەش 5،438 مامەڵە بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی 2022 مامەڵەکانی هاوسەرگیری 20،147 بووە، مامەڵەکانی جیابوونەوەش 5،533 بووە.

ئامارەکان دەریدەخەن کە لە ساڵی 2023 لە دادگاکانی سلێمانی مامەڵەکانی هاوسەرگیری زیادی کردووە و مامەڵەکانی جیابوونەوەش کەمی کردووە.

وەزارەتی دارایی عێراق وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکانی ڕاگرت
پێت وەزارەتی دارایی عێراق وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکانی ڕاگرت
داوادەکرێت عێراق پرسی ئاو لەگەڵ ئەردۆغان یەکلا بکاتەوە
دوات داوادەکرێت عێراق پرسی ئاو لەگەڵ ئەردۆغان یەکلا بکاتەوە
پەیوەندیدار