بایدن: پێویستە پێش هاتنی ڕەمەزان ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت



سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات بەر لە هاتنی مانگی ڕەمەزان ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕابگەیەندرێت و دەشڵێت: ئەو هەنگاوە لەسەر هەڵوێستی بزووتنەوەی حەماس وەستاوە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا لە بارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، ڕایگەیاند، “ئێستا کارەکە بە دەستی حەماسە، ئیسرائیلییەکان ھاوکارن، پێشنیازێکی گونجاو لەو بارەیەوە پێشکەش کراوە و دەبینین لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا چی ڕوودەدات”.

وتیشی: “ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، لەسەر ھەڵوێستی حەماس وەستاوە”.

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، بەر لە ھاتنی مانگی ڕەمەزان، وتی: “پێویستە بەر لە ھاتنی مانگی ڕەمەزان، ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت، ئەگەر شەڕەکە تا مانگی ڕەمەزان بەردەوام بێت، ئەوە کارەکە زۆر مەترسیدارتر بێت و لەبەر ئەوە بە جیددی ھەوڵدەدەین، ئاگربەست لە غەززە، بەرلە ھاتنی مانگی ڕەمەزان ڕابگەیەندرێت”.

وتیشی: “بە جددی کار دەکەین، بۆ ئەوەی یارمەتی مرۆیی زیاتر بگەیەندرێتە کەرتی غەززە، چونکە فەڵەستینییەکان لە غەززە ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەتەوە”.

بەرواری: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا 46 کورسی بەدەستدەهێنین و یەکێتیش زیانی کرد
پێشت بەرواری: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا 46 کورسی بەدەستدەهێنین و یەکێتیش زیانی کرد
وەزارەتی دارایی عێراق وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکانی ڕاگرت
دواتر وەزارەتی دارایی عێراق وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکانی ڕاگرت
ەیوەندیدار