چەند قوتابخانەیەک سیستمی کارەبای وزەی خۆری بۆ دانراوە



وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند لە کابینەی نۆیەم ( 60 ) قوتابخانە کارەبای بە سیستمی وزەی خۆر بۆ دابینکراوە و بەردەوامیش دەبین.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان (٦٠) قوتابخانە کارەبای بە سیستمی وزەی خۆر بۆ دابینکراوە، کە ٣٣ قوتابخانەیان لە سەر بودجەی ڕێکخراوی یونسێف بووە .

ڕوونیشیکردۆتەوە، وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە بۆ ئەوەی ٧٢ قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای بکرێتە ووزەی خۆر لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، لەسەر بودجەی ڕێکخراوی یونسیف لەمساڵدا( ٣٥ )قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای دەکرێتە ووزەی خۆر.

ئەمە لەکاتێکدایە بەشێکی زۆری قوتابخانەکان و ناوەندەکانی خوێندن لەکاتی دەوامی ئاسایی خۆیاندا، هیچ جۆرە کارەبایەکیان نییە، و هەندێکیان لە ڕێگەی پەیوەندی تایبەتییەوە، لە مۆلیدەی گەڕەکەکانەوە چەند ئەمپێرێک کارەبایان دابینکردووە، یەکێک لە گرفتەکانی نەبوونی کارەباش لە ناوەندەکانی خوێندن دا ، بەتایبەت لەوەرزی زستاندا بەهۆی نەبوونی کارەباوە پۆلەکان تاریک دادێن و گرفتی بۆ خوێندکاران و خوێندن دروستکردووە.

جەمشید عەندەلیبی ژەنیاری بەتوانا کۆچی دوایی کرد
پێشت جەمشید عەندەلیبی ژەنیاری بەتوانا کۆچی دوایی کرد
عەبدوڵای حاجی مەحمود هەڵوێستی لەسەر “دەركردن” و ڕادەستكردنەوەی پۆستەكەی ڕاگەیاند
دواتر عەبدوڵای حاجی مەحمود هەڵوێستی لەسەر “دەركردن” و ڕادەستكردنەوەی پۆستەكەی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار