نرخی موەلیدە لە سلێمانی دیاری کرا



نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی  دیاری کرا،  له‌ نێوان 12.000 بۆ 13.000 دیناردایه، بڕیارە بۆ مانگی ڕەمەزانیش خشتەی کارکردنیان بگۆڕن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ 41 دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی له‌ نێوان 12.000 بۆ 13.000 دیناردایه‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 285 بۆ 320 کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7ى بەیانى بۆ 1ى شەوە، نرخى ئەمپێریان لەنێوان 16.000 بۆ 17.000 دینارە، ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 20.000) دینارە.

هاوكات، ئەوەشی خستەڕوو، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى ئادار تا 10/3/2024 لە نێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتمانى کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر :6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، له‌ مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا خشته‌ی كاركردنیان ده‌گۆڕێت.

باسی لەوەشکرد، ڕۆژانى هەینى، شەممە و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕى بۆ 1ى شەو کاردەکەن.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

لە هەڵەبجە کێشەی کەمیی غاز سەرهەڵدەدات
پێشت لە هەڵەبجە کێشەی کەمیی غاز سەرهەڵدەدات
با پێنووس بنووسێ
دواتر با پێنووس بنووسێ
ەیوەندیدار