لە هەڵەبجە کێشەی کەمیی غاز سەرهەڵدەدات



قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕە غازەی بۆیان دابین دەکرێت کەمە و تەنها نیوەی پێویستییەکانی هاووڵاتییان پڕ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند، مانگانە تەنها 15 تانکەر غاز ئاڕاستەی هەرسێ کارگەی غازی سیروان، عەبابەیلێ و هەڵەبجە دەکرێت “ئەوەش زۆر کەمە و بەشی پێداویستی هاووڵاتییان ناکات”.

ڕوونیشیکردەوە هەڵەبجە مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 30 تانکەر غاز هەیە، بە تایبەتیش لە وەرزی سەرمادا، لەگەڵ ئەوەشدا “بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئیدارەمان داوە و کەمترین گرفتمان هەیە لە بابەتی گرانفرۆشی”دا.

قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند، “زۆرترین داوامان کردووە بۆ زیادکردنی ئەو بڕە غازە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک وەڵام نادرێنەوە”.

ئەوەشیخستەڕوو کە بریکارنامە بۆ سەرجەم بریکارەکان نوێ کراوەتەوە و بەڵێننامەی دادنووسیان هێناوە بۆ پابەند بوون بە یاسا و ڕێنماییەکانەوە.

لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزی دەکەن
پێت لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزی دەکەن
نرخی موەلیدە لە سلێمانی دیاری کرا
دوات نرخی موەلیدە لە سلێمانی دیاری کرا
پەیوەندیدار