“زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیهاندا قەڵەون”



توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست قەڵەوی لەرادەبەدەر دەناڵێنن یەک ملیار کەسی تێپەڕاندووە.

توێژینەوەکە لەلایەن رێکخراوی NCD و بە هاوکاری رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوە دەکات لە ئێستادا لە جیهان زیاتر لە یەک ملیار کەس بە قەڵەو دادەنرێن.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٨٧٩ ملیۆن کەسی پێگەیشتوو و ١٥٩ ملیۆن منداڵ قەڵەو بوون، هەروەها لە ماوەی ٣٢ ساڵدا رێژەی قەڵەوی لەنێوان منداڵان و هەرزەکارانی چوار هێندە زیادی کردووە.

لەسەر ئاستی جیهان رێژەی قەڵەوی لە ژناندا زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە، لە پیاواندا نزیکەی سێ هێندە زیادیکردووە و لە کچان و کوڕانی هەرزەکاریشدا زیاتر لە چوار هێندە زیادیکردووە، لە ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠٢٢.

ڕۆیتەرز: بایدن هاوکاری ڕەوانەی غەززە دەکات
پێشت ڕۆیتەرز: بایدن هاوکاری ڕەوانەی غەززە دەکات
وەزارەتی پێشمەرگە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
دواتر وەزارەتی پێشمەرگە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار