ڕۆیتەرز: بایدن هاوکاری ڕەوانەی غەززە دەکات



بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاند کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت هاوکاری ڕەوانەی غەززە بکات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە، بایدن نیازی ئەمریکا بۆ ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە ڕادەگەیەنێت، هاوکات سوپای ئوردن ڕۆژی پێنجشەممە یارمەتی خۆراکیی و فریاگوزاری ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد، و بەشێک لە وڵاتانی دیکەش هاوکارییەکانیان ڕەوانەی غەززە کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دانیشتووانی ڕۆژئاوای شاری غەززەی گەماڕۆدراو لەنێو قەیراندا دەژین و پێویستییەکی زۆریان بە هاوکارییە مرۆییەکان هەیە، بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی فەڵەستین، زیاتر لە ١٠٤ فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٧٠٠ کەسی دیکەش بەهۆی تەقەی دەمانچەی ئیسرائیلەوە بریندار بوون، بەڵام سوپای ئیسرائیل ڕەتیکردەوە و ڕایگەیاند، “فەڵەستینییەکان لە هەڵمەتێکی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەریاندا کوژراون”.

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ئیسرائیل شەڕێکی وێرانکەری لەسەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە کە تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس بوونەتە قوربانی کە زۆربەیان منداڵ و ژنن، جگە لە کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە و وێرانکردنی ژێرخانی بەرفراوان، کە بووە هۆی ئەوەی تەلئەبیب بخرێتە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی بە تۆمەتی جینۆساید.

ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەدەچێت
پێشت ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەدەچێت
“زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیهاندا قەڵەون”
دواتر “زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیهاندا قەڵەون”
ەیوەندیدار