وەزارەتی پێشمەرگە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی بەهار و دەستپێکردنی گەشت و سەیران، نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و هێزەچەکدارەکان مەبنەوە.

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بەهار و دەستپێکردنی گەشت و سەیران، داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لەکاتی دەرچوونیان بۆ سەیران و گەشت بەهیچ شێوەیەک نزیکی سنووری سەنگەرەکانی پێشمەرگە و هێزەچەکدارەکان
نەکەونەوە.

وەزارەتەکە دەشڵێت:بە هەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە بە تایبەت لەو ناوچانەی کە نزیکن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە، هەروەها راوکردن و داربڕین قەدەغەیە و دەبێت هاووڵاتییان خۆیان بەدووربگرن لەو کارانە.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە پێویستە شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاكوخاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و رووباره‌كان بپارێزن.

“زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیهاندا قەڵەون”
پێت “زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیهاندا قەڵەون”
وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا بڕیاری دا
دوات وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا بڕیاری دا
پەیوەندیدار