دوو منداڵ خنكان



لە سنووری شارەدێی گوێر دوو منداڵ خنكان و تەرمەكانیان لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە دەرهێنرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەمێك پێش ئێستا دوو منداڵ خنكا لە گوندی جومكە و بنبێزر لە ڕێگای گوێر.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تیمەكانی ژێر ئاو توانیان بگەنە شوێنی مەبەست و ھەردوو تەرمەكە دەربھێنن.

بەپێی زانیارییەكان، دوو منداڵەكە کوڕ و کچێک بوون، لەناو حەوزێکی ماسیدا خنکاون.

یەکەم هێزی “بیابانی” لە عێراق دروست دەكرێت
پێشت یەکەم هێزی “بیابانی” لە عێراق دروست دەكرێت
مەترسی لاوازی ماسولکەکانی دڵ و ئامۆژگاری پاراستنی
دواتر مەترسی لاوازی ماسولکەکانی دڵ و ئامۆژگاری پاراستنی
ەیوەندیدار