مەترسی لاوازی ماسولکەکانی دڵ و ئامۆژگاری پاراستنی



 

لاوازی ماسولکەکانی دڵ یەکێکە لەو گرفتە تەندروستیانەی، کە کاریگەری لەسەر دڵ دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی چەندین ئاڵۆزی تەندروستی ببێت، کەسی تووشبوو بەرکەوتەی سەختی دەبێت لە هەڵدانی خوێنی دەوڵەمەند بە ئۆکسجین لە دڵیەوە بۆ باقی ئەندامەکانی جەستەی و لێرەدا ئەگەری بەرکەوتنی بە کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر زیاد دەکات.

د.ئەحمەد ئەلصواح، ڕاوێژکاری پزیشکی دڵ لە پەیمانگای نیشتمانی دڵ ڕوونیکردەوە، لاوازی ماسولکەکانی دڵ دەبێتە هۆی سستبوونی دڵ کاتێک چارەسەری پشتگوێ دەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لاوازی ماسولکەکانی دڵ یەکێکە لە هۆکارەکانی بێتوانایی دڵ لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی، واتە نەتوانینی ناردنی خوێنی دەوڵەمەند بە ئۆکسجین لە دڵەوە بۆ جەستە و ئەمەش ڕەنگە نەخۆشەکە تووشی مەین و ڕاگرتنی شلەكانی جەستەی ببێت لەگەڵ ئاوسانی قاچ و پێیەکان.

ڕوونیشیکردەوە، چەندین ئاڵۆزی تەندروستی هەیە، کە کەسێک کە ماسولکەی دڵی لاوازە بەرکەوتەی دەبێت، ئەمەش وادەکات تووشی هەندێک کێشە ببێت، لەوانە ئاوسانی کۆتاییەکانی لەش، جگە لە کێشەی گورچیلە، کە سستی گورچیلەیە.

د.ئەحمەد دەشڵێت: بەهۆی کەمی ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک، ئەگەری تووشبوونی کەسەکە بە خەمۆکی زیاد دەکات.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەندێک چارەسەر هەن بەرپرسن لە بەهێزکردنی ماسولکەکانی دڵ، کە بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەو بابەتە.

ئەو پزیشكە کۆمەڵێک ئامۆژگاری تەندروستی پێشکەش کرد، کە بەشدارن لە کەمکردنەوەی ئەگەری بەرکەوتن بە کێشە تەندروستییەکان لە ماسولکەکانی دڵدا، لەوانە:

– ڕێکخستنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی بەرکەوتنی بە بەرزی پەستانی خوێن.

– ڕێکخستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

– خواردنی خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە خواردنە خوێ و چەورەکان.

دوو منداڵ خنكان
پێشت دوو منداڵ خنكان
پێدانی پارەی كارەبا و باج و سووتەمەنی بوو بە كارتی ئەلیكترۆنی
دواتر پێدانی پارەی كارەبا و باج و سووتەمەنی بوو بە كارتی ئەلیكترۆنی
ەیوەندیدار