نرخی نەوت دابەزی



نرخی نەوت جارێكی دیكە لە بازاڕی جیهانی دابەزینی تۆماركرد و بۆ هەر بەرمیلێك 28 تا 30 سەنت دابەزیوە.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی جیهانی شایەتی دابەزینی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسیای بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ئەگەری دواخستنی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی ئەمریکا، هەروەها بەرزبوونەوەی عەمبارکردنی نەوتی خاو.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 30 سەنت، کە دەکاتە 0.36% دابەزیوە و گەیشتووەتە 83 دۆلار و 35 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 28 سەنت دابەزیوە و گەیشتووەتە 78 دۆلار و 59 سەنت.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی عومان بە بەراورد بە دوێنێ 28 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، کە نرخی بەرمیلێک نەوتی عومان 81 دۆلار و 66 سەنت بوو.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی عومان، تێکڕای نرخی مانگانەی نەوتی خاوی عومان بۆ گەیاندن لە مانگی شوبات-دا گەیشتووەتە ٧٧ دۆلار و ٢١ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، کە بە بەراورد بە نرخی گەیاندنی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو ٥ دۆلار و ٩٦ سەنت دابەزیوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی و كەم بوونەوەی خواست لەسەر نەنەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێم بەهۆی نزیك بوونەوەی وەرزی بەهار و كۆتایی هاتنی سەرما، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێم دابەزیوە و لە ئێستادا بەرمیلێك نەوت بووە بە 130 هەزار دینار، بەڵام هێشتا نرخی بەنزین گرانە و لیترێك نۆرماڵ بە 850 دینار و موحەسەن بە 1050 دینار و سوپەر بە 1200 دینارە.

نێچیرڤان بارزانی دەچێتە توركیا
پێشت نێچیرڤان بارزانی دەچێتە توركیا
خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ گواستنەوەی مووچە بۆ سەر بەغدا ڕاگەیەنرا
دواتر خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ گواستنەوەی مووچە بۆ سەر بەغدا ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار