نێچیرڤان بارزانی دەچێتە توركیا



سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە توركیا و بەشداری لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا دەكات.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 1ی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا بەشداری دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەشدارانی كۆڕبەندەكەدا دەبێت و لەبارەی پەیوەندییەكان و دۆخی ناوچەكە بەگشتی، گفتوگۆ دەكەن.

كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا سێ ڕۆژ دەخایەنێت و پرسەكانی ( شەڕ، تیرۆ، كۆچ، مەترسی و لێكەوتە‌كانی گۆڕانی كەشوهەوا، كارەساتە سرووشتییەكان) و چەند پرس و بابەتێكی دیكە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

هەڵبژاردن لە ئێران دەستی پێكرد
پێشت هەڵبژاردن لە ئێران دەستی پێكرد
نرخی نەوت دابەزی
دواتر نرخی نەوت دابەزی
ەیوەندیدار